١٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٠ - ٠٨:١٠
ڕوحانی : ئێران لە پاڵ قەتەردا دەمێنێتەوە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی : بڕێک لە وڵاتانی ناوچە - ڕۆژئاوای ئاسیا - دژی قەتەر بەرتەسکیگەلێکیان بە دی هێناوە بەڵام ئێران بە پێی ئەرکی دراوسێیەتی لە پاڵ قەتەردا بوو و لە پاڵ ئەو وڵاتە دەمێنێتەوە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی  ئێران  دوانیوەڕۆی یەکشەمە  لە  پرێس کونفڕنسێکدا  لە گەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی   میری قەتەر  لە تاران وتیشی : ئێستاکە پەیوەندی سیاسی دوو وڵات پەیوەندیەکی زۆر باشە و دوو لایەن بۆ پەرەی پەیوەندی ئابووری  بازەرگانی و زانسیتی  ،بارستاو توانایەکی  زۆریان هەیە .

سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها جەختی کرد لە چەن مانگی داهاتوو کومیسیونی هاوبەشی دوو وڵات  پێک دێت  و دوو لایەن  دەتوانن  لە هاوکاریەکانی   بازەرگانی  سەرمایەنانەوە  و تەکنولژیا  لە هەموو  وبارەکاندا  بگەنە  ڕێککەوتن .   

شێخ  تەمیم بن حەمەد  ئالی  سانی  میری قەتەریش  لەو دانیشتنەهەواڵیەدا  ڕێزی گرت لە  هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران  لە هەمبەر  قەتەر .  

میری  قەتەر جەختی کرد  ئەمڕوکە  ڕێگا چارەی  هەموو  پرسەکان و قەیرانەکان  وتووێژە .

شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی  ئەمڕۆ گەیشتە تاران و  لە کۆگەی  مێژوویی  فەرهەنگی  سەعدئاباد  لە لایەن  سەرۆک کۆمارەوە  پێشوازی لێکرا .

..........
340